AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٣ ٠٩:١٢

رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان:

گەمارۆکانی سەر ئێران زۆر بەربڵاو و قورسە/ ڕۆڵی گەمارۆکان لە کەمبوونی دەرمان

گەمارۆکانی سەر ئێران زۆر بەربڵاو و قورسە/ ڕۆڵی گەمارۆکان لە کەمبوونی دەرمان

ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: گەمارۆکانی سەر ئێران کە لە ساڵی 2018 ەوە لە دژی ئێران سەپێندراون زۆر بەربڵاو و قورسە. ئەو گەمارۆیانە لەسەر ئابووری ئێران کاریگەری هەبوو و بووەتە هۆی هەڵاوسانی زۆر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێلێنا دوهان ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گەڕانەوەی لە ئێوان دەڵێت کە هەوڵەکانی ئەمریکا ڕێگری دەکات لە هاتنی دەرمان بۆ ئەو وڵاتە.

ئێلێنا دوهان کە لە ڕێکەوتی ٧ بۆ 18 ی مەی ، بۆ تاوتوێ کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران هاتبووە ئەو وڵاتە، یەکەم هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانە کە دوای 17 ساڵ سەفەری ئێرانی کردووە.

ئێلێنا دوهان سەبارەت بە کاریگەری راستەقینەی گەمارۆکان لە سەر ئێران دەڵێت: کاریگەری ئەو گەمارۆیانە لەسەر ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە وەکوو زیمباوە و ڤێنزۆئێلا زۆر جیاوازە.

لە وەڵامی کاریگەری گەمارۆکان لە سەر خەڵکی ئێران چۆنە؟، ڕایگەیاند: یەکەم کاریگەری لەسەر ئابوورییە، بەتایبەتی لەسەر چالاکی بازرگانی. ئەو گەمارۆیانە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کەسانی چالاک لە بواری بازرگانی دەرەکی وەکوو پیشەی دەستی هەبووە کە بابەتێکی نانەوتییە.

ئایا هەڵاوسان لە ئێران بەهۆی گەمارۆکانە یان تاوانی بەرپرسانە؟ لە وەڵامدا دەڵێت: گەمارۆکانی سەر ئێران کە لە ساڵی 2018 ەوە لە دژی ئێران سەپێندراوە، زۆر بەربڵاو و قورسە. ئەو هەوڵانە لەسەر ئابووری ئیران کاریگەری هەبووە و بووەتە هۆی هەڵاوسان. لە ئێرانیش بۆ ئەو بابەتە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر چەند هۆکار لەوانە، کۆڤێد 19 و هاتنی نزیک بە 6 ملیۆن پەنابەری ئەفغانستانی . وڵاتێک کە گەمارۆی بە سەردا بسەپێت، ئەگەر کێشەی بەڕێوەبەرایەتیش هەبێت، لێکەوتەکانی ئەو گەمارۆیانە دۆخەکە زۆر خراپتر دەکات.

حکومەتی ئێران دەڵێت گەمارۆکان بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی مەرگ لە ماوەی تەشەنە سەندنی کۆڤێد 19. ئایا ئەوە ڕاستە یان پڕوپاگەندایە؟: بەڵێ گەمارۆکان بووەتە هۆی مەرگی خەڵکی ئێران. راستترین هۆکاریش، نەبوونی دەرمانە

News ID 42375

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha